• هەواڵ
  • کوردستانی
  • عێراقی
  • جیهانی
  • وەرزش
  • هەمەرەنگ
یەکشەممە, تەممووز 26, 2026
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
No Result
View All Result
wazho.net
No Result
View All Result
Home سلایدشۆ
“بەنزینە 690 دینارییەكەی هەولێر بەرهەمی ناوخۆییه”

“بەنزینە 690 دینارییەكەی هەولێر بەرهەمی ناوخۆییه”

by بەرێوەبەر
0
SHARES
12
VIEWS
Share on FacebookShare on Twitter

سەرۆكی لیژنەی سوتەمەنی لەئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند: حكومەتی هەرێم دادپەروەریی ناكات لە دابینكردنی بەنزین بۆ پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان.


كەریم عەلی سەرۆكی لیژنەی سوتەمەنی لەئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە پرێس كۆنفرانسێكدا رایگەیاند: هیچ بیانویەك نیە بۆ دابینكردنی بەنزین، چونكە حكومەتی هەرێم نەوتی خاو دەدات بە پاڵاوگەكانی سنوری هەولێرو بڕی یەك ملیۆن لیتر بەنزین دەدرێت بەناوشاری هەولێرو قەزاو ناحییەكانی و بۆ پارێزگای دهۆكیش بڕێكی بۆ دەنێرێت، بەڵام بۆ سنوری پارێزگای سلێمانی وەك ئەوەی هەرێمێكی ترو ناوچەیەكی تر بێت یەك لیتری بۆ نانێرێت لەكاتێكدا یاسای بەركارمان هەیە بۆ ئەم بابەتە.


سەرۆكی لیژنەی سوتەمەنی پارێزگای سلێمانی وتیشی: پێویستە ئەوانەی نوێنەرایەتی سلێمانی دەكەن لە حكومەتی هەرێم جدی تربن و داوا لە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران دەكەم پشكی سلێمانی دابین بكەن وەكو لیژنەی سوتەمەنی لە ئەنجومەنی پارێزگاش چیمان پێكرابێت كردومانە، بەڵام گوێمان لێناگیرێت.


راشیگەیاند: حكومەت رێگاكان داناخات لەسەر گرانبونی نرخی بەنزین و چاودێری نرخ ناكات، بۆیە چاوەڕوان دەكرێت نرخی بەنزین گران و گرانتر بێت.


كەریم عەلی باسی لەوەشكرد: رۆژانە پەیوەندیمان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكاندا هەیە، ئەو بەنزینەی ئێستا لەهەولێر بەناوی 690 دینارییەوە دابەشدەكرێت بەرهەمی ناوخۆییەو دەدرێت بە پاڵاوگەكان، لەسنوری هەولێردا نزیكە یەك ملیۆن لیتر رۆژانە دابەشدەكرێت هیچ لیترێك بۆ سنورەكانی سلێمانی و هەڵەبجەو گەرمیان و راپەڕین نایەت.

ShareTweetShare
Previous Post

جل و بەرگی هێزەكانی پێشمەرگە یەكدەخرێت

Next Post

پەرلەمانتارێك: بافڵ تاڵەبانی پێی وتین لەگەڵ پارتی نەگەیشتوونەتە هیچ رێكەوتنێك

بەرێوەبەر

Next Post
پەرلەمانتارێك: بافڵ تاڵەبانی پێی وتین لەگەڵ پارتی نەگەیشتوونەتە هیچ رێكەوتنێك

پەرلەمانتارێك: بافڵ تاڵەبانی پێی وتین لەگەڵ پارتی نەگەیشتوونەتە هیچ رێكەوتنێك

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

گەڕان

No Result
View All Result

دەربارەی ئەم ماڵپەرە

ئەم ماڵپەرە سه‌كۆیه‌كه‌ بۆ بابه‌ته‌ گه‌رمه‌كانى رۆژ و هەواڵی سیاسی و کۆمەڵایەتی و تەندروستی و وەرزشی و زانیارى گشتى .

بەشەکانی مالپەر

  • تەندروستى
  • جیهانی
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • ڕاپۆت
  • سلایدشۆ
  • عێراقی
  • ڤیدیۆ
  • کوردستانی
  • گرنگترین هەواڵ
  • هەمەرەنگ
  • هەواڵ
  • هونەری
  • وتار
  • وەرزش

  • دەستپێک
  • تەندروستى
  • وتار
  • هونەری
  • پەیوەندی

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ

No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ