
سه‌رۆكی بیلاروسیا ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه رایگه‌یاند، به‌رپرسانی ئۆكرانیا به داواكارییه‌كانیان بۆ به‌ده‌ستهێنانی چه‌كی دورمه‌ودا و تۆپهاوێژی ئاستبه‌رز، رونه كه ده‌یانه‌وێت شار و ناوچه سنوریه‌كانی روسیا بۆردومانبكه‌ن، به‌ڵام “ئه‌گه‌ر ئۆكرانیا بیر له بۆردومانكردنی شاره‌كانی روسیا بكاته‌وه، ئه‌وا ده‌بێت تێبگات كه روسیاش له به‌رامبه‌ردا چه‌كی پێشكه‌وتوتر له دژی به‌كارده‌هێنێت”.
به‌پێی ئاژانسی Tassی روسی، ئه‌ڵێكسانده‌ر لوكاشینكۆ، سه‌رۆكی بیلاڕوسیا رایگه‌یاندوه، داواكارییه‌كانی ئۆكرانیا و به‌رپرسانی بۆ به‌ده‌ستهێنانی تۆپهاوێژ و چه‌كی دورومه‌ودا بۆ كردنه ئامانجی شاره و ناوچه سنورییه‌كانی نێوان روسیا و وڵاته‌كه‌یانه.
وتیشی، “به‌رپرسانی ئۆكرانیا ده‌یانه‌وێت هه‌ریه‌كه له شاره‌كانی كۆورسك، رۆستۆڤ، ئۆڕڵ و بلگۆرڤ و شار و ناوچه سنورییه‌كانی دیكه‌ی روسیا بۆردومان بكات، بۆیه له ئێستادا داوای چه‌كی دورهاوێژ و تۆپهاوێژی ئاستبه‌رز ده‌كات و چه‌ندین جار ئه‌وه‌مان دوباره كردوه‌ته‌وه ناكرێت له ژێر هیچ پاسا و بارودۆخێكدا هه‌وڵێكی له‌و جۆره بدرێت”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، “ئه‌گه‌ر ئۆكرانیا بیر له بۆردومانكردنی شاره‌كانی روسیا بكاته‌وه، ئه‌وا ده‌بێت تێبگات كه روسیاش له به‌رامبه‌ردا چه‌كی پێشكه‌وتوتر له دژی به‌كارده‌هێنێت، له‌م هه‌نگاوه‌وه ته‌واوی كاره‌كان به‌دنه له‌سه‌ر چۆنیه‌تی پڕ چه‌ككردنیان له لایه‌ن رۆژئاوا و ئه‌مریكییه‌كانه‌وه، ئه‌وانن بڕیار له‌سه‌ر چۆنیه‌تی راپێچكردنی ئۆكرانیا بۆ ناو جه‌نگێكی له‌م شێوه‌یه ده‌ده‌ن”.
ده‌رباره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی كه جۆو بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، بڕی 1.000.500.000 (ملیارێك و پێنجسه‌د هه‌زار) دۆلاری بۆ ئۆكرانیا دابینكردوه، لوكاشینكۆ رایگه‌یاند، “بۆچی؟ له پێناو جه‌نگ؟ ئه‌مریكا و ئۆكرانیا له‌وه تێناگه‌ن كه روسیا یه‌كێكه له زلهێزه‌كانی جیهان و هیچ هێزێك نییه بتوانێت به‌ره‌نگاریانبێته‌وه؟ ئه‌مریكا باش له‌وه تێگه‌یشتوه كه له‌م جه‌نگه‌دا شكستی هێناوه به‌ڵام نایه‌وێت دانیپێدا بنێت ئه‌وان ده‌یانه‌وێت ببنه یه‌كه‌مین وڵات بۆ ئه‌وه‌ی جیها به‌ڕێوه‌به‌رن، به‌ڵام ناتوانن ئه‌و كاره به ئه‌نجامبگه‌یه‌نن”.


