ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌نجامده‌دات و به‌ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبونه‌وه‌كه‌ش، گفتوگۆكردن ده‌بێت له‌باره‌ی به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی به‌نزین و سوته‌مه‌نی.
به‌گوێره‌ی كارنامه‌ی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی، ئه‌مڕۆ 74همین كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا وه‌ك كۆبونه‌وه‌یه‌كی ئاسایی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
له‌بڕگه‌ی یه‌كه‌می كۆبونه‌وه‌كه‌دا، ئه‌نجومه‌نی پارێزگا گفتوگۆ له‌سه‌ر راپۆرتی لیژنه‌ی پیشه‌سازی و وزه ده‌كات سه‌باره‌ت به به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی به‌نزین و سوته‌مه‌نی و دواتریش ده‌نگ له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك راسپارده و پێشنیار ده‌دات.
به‌پێی بڕگه‌ی دوه‌می كۆبونه‌وه‌كه‌ش، سێیه‌مین دانیشتن و كۆبونه‌وه‌ی ژماره 72ی هه‌مواری په‌یڕه‌وی ناوخۆی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.