
لەبەردەم كۆلێژی یاسا لە زانكۆی سەڵاحەدین لە شاری هەولێر، تەقە لە مامۆستایەكی زانكۆ كرا و بریندار كرا، بەپێی زانیاریەكانیش تەقەكەرەكە قوتابییەكە.
بەگوێرەی سەرچاوەكان، بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە لەكاتی چوونی بۆ دەوام لەبەردەم كۆلێژی یاسای زانكۆی سەڵاحەدین تەقە لە د. كاوان ئیسماعیل راگری كۆلێژی یاسا كراوە و بریندار كراوە.
سەرچاوەكان باس لەوە دەكەن، هەروەها لە رووداوەكەدا فەرمانبەرێكی زانكۆش كە لەگەڵ ئەو مامۆستایەدا بووە بریندار كراوە و هەردووكیان گەیەنراونەتە نەخۆشخانە.
بەشێك لە سەرچاوەكان باس لەوە دەكەن، ئەو كەسەی تەقەی لەو مامۆستایە كردووە قوتابییە، بەڵام تاوەكو ئێستا دیار نییە هۆكارەكەی چییە و هێزەكانی پۆلیسیش هیچ روونكردنەوەیەكیان نەداوە.

