لەهەوڵێكی شكستخواردودا بۆ دەربازبون لە زیندان، بە دەیان زیندانی لە كۆڵۆمبیا كوژران و ژمارەیەكی تریشیان بریندار بون.
وتەبێژی زیندانی كۆڵۆمبیا بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاندوە، لە زیندانی گەورەی شاری تولوا لە كۆڵۆمبیا كە نزیكەی 1300 زیندانی تیادایە هەوڵی نانەوەی پشێوی و هەڵاتنیانداوە، بەڵام هەوڵەكەیان سەركەوتو نەبوە.
راشیگەیاندوە، بەهۆی ئەو هەوڵە شكستخواردوییەیانەوە تائێستا 49 زیندانی كوژراون كە پێدەچێت ژمارەیان زیاتر بێت و بە دەیان زیندانی تریش بریندار بون.
لەوبارەیەشەوە ئیڤان دوكوی روداوەكەی بە كارەسات بۆ وڵاتەكەی ناوبردوەو رایگەیاندوە، لێكۆڵینەوە لە روداوەكە دەستپێدەكەین.