
وەزارەتی نەوتی عیراق ئاماری كۆتایی هەناردەو داهاتی فرۆشتنی نەوتی لەمانگی پێنجی رابردوو بڵاوكردەوە.
بەپێی راگەیەنراوێكی وەزارەتی نەوتی عیراق، لەمانگی پێنجی رابردودا بەپێی كۆتا ئاماری كۆمپانیای سۆمۆ 102 ملیۆن و 303 هەزارو 20 بەرمیل نەوتیان هەناردە كردوە كە داهاتەكەی 11 ملیارو 477 ملیۆن و 496 هەزار دۆلار بوە.
راشیگەیاندوە، كۆی هەناردەكردنی نەوتی خاو لەو مانگەدا لە كێڵگەكانی ناوەڕاست و باشوری عیراق گەیشتۆتە 98 ملیۆن و 946 هەزارو 914 بەرمیل، هەروەها لەكێڵگەی نەوتی كەركوك لەڕێگەی بەندەری جەیهانەوە 3 ملیۆن و دوو هەزارو 133 بەرمیل بوەو تێكڕای نرخی هەر بەرمیلێكیش 112.191 دۆلار بوە.
وەزارەتی نەوت ئاشكراشیكردوە، داهاتی زیاتریان بەدەستهێناوە لە فرۆشتنی نەوتی خاو لە رێگەی تانكەرەوە كە كۆی داهاتەكەی 404 ملیۆن و 980 هەزارو 22 دۆلار بوە.

