
كادرێكی دیاری پارتی دیموكراتی كوردستان پێی وایە، ئەگەر نوری مالیكی بكرێتە سەرۆك وەزیران ئەوا حكومەتێكی مردوو لەدایك دەبێت، داواش لە چوارچێوەی هەماهەنگی دەكات ئەو كارە نەكات.
عەبدولسەلام بەرواری كادری دیاری پارتی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا وتویەتی، كاندید كردنی نوری مالیكی سەرۆكی ئیئتلافی دەوڵەتی یاسا بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران رەتدەكەنەوە.
رونیشیكردووەتەوە، ئەگەر ئەو كارە بكرێت ئەوا حكومەتێكی مردوو لە دایك دەبێت، بۆیە داوا لە چوارچێوەی هەماهەنگی دەكەن لە ترسی گڕگرتنی شەقام بە خۆپیشاندانەكان ئەو كارە نەكات.
پێشتریش تركی جەدعان سەركردە لە چوارچێوەی هەماهەنگی باسی لەوەكردبوو، 80%ی هێزەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی پشتگیری نوری مالیكی دەكەن بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران.


