
راوێژكارێكی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاشكرای كرد، تاوەكو ئێستا حزبە كوردیەكان لەسەر یەك پاڵێوراو بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار رێكنەكەوتوون، هۆشداریش لە دوبارەبوونەوەی سیناریۆی 2018 دەدات.
مەسعود حەیدەر راوێژكاری سەرۆكی پارتی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا باسی لەوە كردووە، پۆستی سەرۆك كۆماری عیراق مافی كوردە و لەسەر حزبێكی دیاری كراو تاپۆ نەكراوە، هۆشداریش دەدات لە دوبارەبوونەوەی سیناریۆی 2018 و بەپێویستیشی دەزانێت ناوماڵی كورد بە زووترین كات ئەو مەلەفە یەكلایی بكەنەوە.
جەختی لەوەش كردووەتەوە، تاوەكو ئێستا حزبە كوردیەكان لەسەر پۆستی سەرۆك كۆمار رێكنەكەوتوون بۆ دیاری كردنی یەك كاندید.
مەسعود حەیدەر لە بەشێكی تری قسەكانیدا وتویەتی، هەڵوێستی چوارچێوەی هەماهەنگی روون و ئاشكرایە سەبارەت بە رێكەوتن لەسەر یەك كاندید.


