
پێشبینییە كەشناسییەكان باس لەوە دەكەن، سبەینێ سێشەممە پلەی گەرما بە بەرزی دەمێنێتەوە و خۆڵبارینێكی سوكیش روو لە ناوچەكە دەكات، بەتایبەت پارێزگاكانی هەولێر و سلێمانی و كەركوك.
ئاراس جەبار شارەزای كەشناسی رایگەیاندووە، بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی سبەینێ سێشەممە ئاسمانی هەرێم ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرما زیاتر بەجێگیری دەمێننەوە، بەڵام لە هەندێ ناوچەدا 1 بۆ 2 پلەی سیلیزی نزمدەبنەوە.
رونیشیكردووەتەوە، بەرزترین پلەی گەرما لە سەنتەری پارێزگاكانی هەولێر و دهۆك 43 و سلێمانی و ئیدارەی سۆران 42 و كەركوك و ئیدارەی راپەڕین 44 و هەڵەبجە 45 دەبن.
هەرچی سەبارەت بە ئەگەری خۆڵبارینە ئەو شارەزا كەشناسییە باسی لەوە كردووە، بەهۆی زیادبوونی خێرایی باوە ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵێكی كەم دەبێت بەتایبەت لەناوچەكانی سنوری پارێزگای كەركوك و باشوری پارێزگای هەولێر و سلێمانی.

