
شانەی راگەیاندنی ئەمنی عیراق بڵاویكردۆتەوە، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق رایسپاردون بەسەردانكردنی شاندێكی ئەمنی و وەزیری دەرەوەی عیراق بۆ ئەو ناوچەیەی بۆردومانكراوە لەپارێزگای دهۆك و بەسەركردنەوەی بریندارەكان.
سەعد مەعن سەرۆكی شانەی راگەیاندنی ئەمنی ئاماژەی بەوەكردوە، كازمی هەریەك لە فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەو جێگری فەرماندەیی پرۆسە هاوبەشەكان و فەرماندەی هێزەكانی پاسەوانی سنورو سكرتێری تایبەتی خۆی راسپاردوە سەردانی شوێنی ناوچە بۆردومانكراوەكانی زاخۆ بكەن و لێكۆڵینەوە لە روداوەكەو سەردانی بریندارەكان لە نەخۆشخانە بكەن.


