
سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و سەرۆكی ئەنجومەنی بالای دادوەریی عیراق كۆبونەوە.
مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردۆتەوە، لەگەڵ فائق زێدان سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عیراق كۆبونەتەوەو گفتوگۆیان دەربارەی گرنگی چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدرال لەسەر بنەمای دەستور كردۆتەوە.
ئاماژەشیكردوە، جەختیان كردۆتەوە كە دەبێت وەكو قەوارەیەكی فیدرالی و دەستوری مامەڵە لەگەڵ هەرێمی كوردستان بكرێت.
سەرۆكی حكومەتی هەرێم ئاماژەشیكردوە، سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری پشتگیری خۆی بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێم و حكومەتی فیدرالی لەڕێگەی گفتوگۆ و بەپێی دەستور دەربڕیوە كە لە بەرژەوەندی هەموو هاوڵاتیانی عیراقدا بێت.


