
دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژووری بازرگانی هەرێم رایگەیاند، ئەو كەلوپەلانەی لە توركیاوە داخڵی عیراق دەبن هەمووی هی توركی نین، بەڵكو لە وڵاتانی ئەوروپا و چین و چەندین وڵاتی ترەوە دێن.
دارا جەلیل بە دەنگی ئەمریكای وتووە، قسەكردن دەربارەی بایكۆت كردنی كاڵای توركیا بەشێوەیەك دەبینێت كە مەبەستێكی سیاسی تێدایە، بۆ ئەوەیە تاوەكو كێشە دروست بكرێت و ببێتە هۆی پچڕانی بازرگانی، ئەو كەلوپەلانەی لە توركیاوە دێت هەمووی توركی نین، بەڵكو لە وڵاتانی ئەوروپا و چین و چەندین وڵاتی تریشەوە دێن.
ئاماژەی بەوەشداوە، ئێمە بۆچی خۆمان بخنكێنین؟! شتی تر هەیە دەتوانین پارێزگاری لەسەر سنورمان و لەخۆمان بكەین بە رێكوپێكی، كاڵا چ پەیوەندییەكی هەیە هەندێك كاڵا هەیە دواتر سودی هەیە بۆمان، ساڵانە بە بڕی 15 ملیار دۆلار لە سنورەكانی توركیا و ئێرانەوە كاڵا دێتە هەرێمی كوردستانەوە.
سەرۆكی ژووری بازرگانی هەرێم جەخت لەوەش دەكاتەوە، پاڵپشتی ئەو بابەتە ناكەن و لەگەڵ زۆر وڵات كە عیراق پەیوەندیشی لەگەڵدا نییە ئیش و كار دەكرێت، بۆنمونە لە سعودیەوە كە پەیوەندی باشیش نەبووە هەر كاڵا دەهات لە رێگەی كوەیت یاخود ئوردن یاخود سوریاوە دەهات، واتە مەرج نییە پەیوەندی دۆستایەتیمان لەگەڵ ئەو وڵاتانە هەبێت كە كاڵای لێدەهێنین، كاڵا چ پەیوەندییەكی هەیە و هەندێك كاڵا هەیە دواتر سودی هەیە بۆمان، ئینجا دەبووایە ئاویش لە توركیاوە داوا نەكەن.

