
هەواڵگریی توركیا كوشتنی خەدیجە هەزەر ئەندامی كۆنسەی بەڕێوەبەرایەتی پەكەكەیان لە ئۆپراسیۆنێكدا لە سلێمانی راگەیاند و جەخت لەوەش دەكاتەوە، ئەو تیمەی كوشتویانە بە سەلامەتی گەڕاونەتەوە توركیا.
ئاژانسی فەرمی توركیا لە زاری هەواڵگری ئەو وڵاتەوە بڵاویكردووەتەوە، تیمێكی توركی چوونەتە سلێمانی و توانیویانە خەدیجە هەزەر ناسراو بە “بێریڤان زیلا”بكوژن، كە ئەندامی كۆنسەری بەڕێوەبەرایەتی پەكەكەیە.
ئەوەش هاتووە، ناوبراو لە ساڵی 1991ەوە پەیوەندی بە پەكەكە كردووە، پرۆسەكەش لەلایەن میتەوە لە ئۆپراسیۆنێكدا بەناوی “خاڵ”ەوە ئەنجام دراوە، دوای چالاكییەكەش تیمەكە بە سەلامەتی گەڕاونەتەوە توركیا.
تاوەكو ئێستا هیچ میدیایەكی پەكەكە هەواڵەكەی پشتڕاست نەكردووەتەوە، هەروەك هیچ دەزگایەكی ئەمنی پارێزگای سلێمانیش هەواڵەكەیان پشتڕاست نەكردووەتەوە و هیچ زانیاریەكیان بڵاونەكردووەتەوە.

