بۆ یەكەمجار لەشانشینی عەرەبستانی سعودیە نەشتەرگەریی جیاكردنەوەی دوانەیەكی پێكەوەلكاوی یەمەنی بەسەركەوتویی ئەنجامدرا.
عەبدوڵڵا رەبیعە راوێژكاری دیوانی شاهانەی سعودیە لە ناوەندی شا سەلمان بۆ بەهاناوەچون و كاری مرۆیی كە لەهەمانكاتدا سەرۆی تیمی پزیشكی و نەشتەرگەییەكە بوە رایگەیاندوە، لەو نەشتەرگەریەدا ئەوەی گرنگ بوە دوانەی پێكەوەلكاو پێویستیان بە وەرگرتنی خوێن نەبوە، هەروەها ماوەی نەشتەرگەییەكە توانیویانە لە 11 كاتژمێرەوە كەمبكەنەوە بۆ 5 كاتژمێر لەسەر دەستی 28 پزیشكی پسپۆڕ و كارمەندی سعودیە ئەنجامدراوە.
ئاماژەشیكردوە، لەهەمو قۆناغەكاندا نەشتەرگەریەكە بە ئاسانی كارەكانی جێبەجێكراون و دوانەكەش تەندروستیان جێگیرە.