
فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان لە رانیە ئۆتۆمبێلێك دەكاتە ئامانج و بەهۆیەوە دوو كەس بریندار بوون یەكێكیان گواستراوەتەوە نەخۆشخانە و ئەوی تریان هەڵاتووە.
بەپێی زانیاریەكان، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە لەسەر رێگەی نێوان چوارقوڕنە و رانیە ئۆتۆمبێلێكی لاندكروزەر بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان كراوەتە ئامانج و بەهۆیەوە دوو كەس بریندار بوون.
لای خۆیەوە دكتۆر یار ئیبراهیم بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی راپەڕین بە میدیاكانی پارتی وتووە، لەو روداوەدا كەسێك بریندار بووە و لە نەخۆشخانە چارەسەر وەردەگرێت، بەڵام جارێ دیارنییە كە برینداری دیكە هەیە یاخود نا.
سەرچاوەكان باس لەوە دەكەن، برینداری دووەم دوای رووداوەكە هەر بە برینداری هەڵاتووە و تاوەكو ئێستاش نازانرێت كە ئەو دوو كەسە كێن.

