
تۆڕێكی بیانی تایبەت بە بازرگانی كردن بە مادەی هۆشبەر لە بەغدا دەستگیر كران و بڕێك مادەی هۆشبەریش بە تۆڕەكە گیرا، هەروەها كەسێكی عیراقیش دەستگیر كراوە كە هاوكاری كردوون.
لەو بارەیەوە یەحیا رەسوڵ وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە، لە پرۆسەیەكی تایبەتدا دژی تۆڕێكی مادەی هۆشبەر كە بیانی بوون، ئەندامانی تۆڕەكە دەستگیر كراون.
باسی لەوەش كردووە، هەروەها لەكاتی دەستگیر كردنیان دەست بەسەر بڕێك مادەی هۆشبەری جۆری “ماریگوانا”دا گیراوە.
وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق ئەوەشی نەشاردەوە، كەسێكی عیراقش دەستگیر كراوە كە هاوكاری تۆڕە بیانییەكەی كردووە.


