
لەماوەی یەك هەفتەدا زیاتر لە 3 هەزار ئۆتۆمبێل لە هەرێمی كوردستان تۆمار كراون.
بەپێی ئامارێكی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەماوەی یەك هەفتەدا لە 5/8 تا 11/8 لە بەڕێوەبەرایەتییەكانی هاتوچۆی هەرێمی كوردستان 3 هەزارو 89 ئۆتۆمبێلی نوێ تۆمار كراون كە 2 هەزار و 158 ئۆتۆمبێلیان لەپارێزگای هەولێرو 650 ئۆتۆمبێلیان لەپارێزگای سلێمانی و 281 ئۆتۆمبێلیان لەپارێزگای دهۆك بون.
هەر بەپێی ئامارەكەی وەزارەتی ناوخۆ، ل ماوەی ئەو هەفتەیەدا 934 ئۆتۆمبێل تابلۆكانیان گۆڕیوە بۆ تابلۆی نوێ كە 652 ئۆتۆمبێلیان لە پارێزگای هەولێرو 70 ئۆتۆمبێلیان لە پارێزگای سلێمانی و 114 ئۆتۆمبێلیان لە پارێزگای دهۆك و 94 ئۆتۆمبێلیان لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و 4 ئۆتۆمبێلیان لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بون.
هەر بەپێی ئامارەكەی وەزارەتی ناوخۆ، لەماوەی ئەو هەفتەیەدا 67 رووداوی هاتووچۆ رویانداوە كە 18 یان لە پارێزگای هەولێر و 13 یان لە پارێزگای سلێمانی و 8 یان لە پارێزگای دهۆك و 2 یان لە پارێزگای هەڵەبجەو 5 یان لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران 10 ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و 5 یان لە ئیدارەی سەربەخۆی راپەرین و 6 یان لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بون.

