
عەلی حەمە ساڵح و دابان محەمەد ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان بەناوی خەڵكی گەرمیانەوە نامەیەك ئاڕاستەی سەرۆكی حكومەتی هەرێم دەكەن و تێیدا هاتووە، 15 مانگە چاوەڕوانی واژۆیەكن بۆ ئەوەی زەویەكی كەلار بفرۆشن و بیكەنە خزمەتگوزاری بۆ ناوچەكە.
ئەو دوو پەرلەمانتارە لە نوسراوێكدا كە ئاڕاستەی سەرۆكی حكومەتیان كردووە بڵاویانكردووەتەوە، 15 مانگە چاوەڕێی واژۆیەكی ئەون بۆ ئەوەی زەویەكی كەلار بفرۆشن و بیكەنە خزمەتگوزاری بۆ ناوچەكە، لە رۆژی 17ی مانگی 5ی ساڵی رابردوو سەردانی ئیدارەی گەرمیانیان كرد، رەزامەندییان وەرگرت ئەو زەویە بفرۆشرێت و بكرێتە خزمەتگوزاری بۆ ناوچەكە.
هێمایان بۆ ئەوەش كردووە، وتیان دەبێت نوسراو بۆ رەزامەندی فرۆشتنی ئەم زەویە ئاڕاستەی سەرۆكی حكومەت بكەن، لە رۆژی 19ی 5ی 2021 نوسراو و تاپۆ و هەموو بەڵگەنامەكانیان رەوانەكردوە و چاوەڕێی واژۆیەكن تاوەكو ئێستا نەكراوە.
بەو وتەی هەردوو پەرلەمانتار، ئێستاش بەناوی خەڵكی گەرمیانەوە داوا دەكەن، واژۆ لەسەر ئەم نوسراوە بكەن بۆ ئەوەی ئەم زەویە بكرێتە خزمەتگوزاری و بەكاربهێندرێت بۆ تەواوكردنی رێگای كەلار- دەربەندیخان.


