وەزیری گواستنەوەو گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە تیكتۆكەوە وەڵامی داواكەی داواكاری گشتی دەداتەوە بۆ داخستنی تۆڕی كۆمەڵایەتی تیكتۆك.
ئانو جەوهەر وەزیری گواستنەوەو گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: تائێستا داواكاری راگرتنی تۆڕی كۆمەڵایەتی تیكتۆك نەگەیشتۆتە بەردەستیان و ئەوان رێزیان هەیە بۆ پەرلەمانی كوردستان و پەرلەمانتاران و داواكاری گشتی، هەركات داواكارییەكە گەیشتە دەستمان ئەوا ئێمە كاری خۆمان دەكەین بەپێی یاسای گواستنەوەو گەیاندن.
ئانۆ جەوهەر لەبارەی راگرتنی ئەو تۆڕە كۆمەڵایەتیە وتی: بۆ بابەتی راگرتنی ئەو تۆڕە هەر لە تیكتۆكەوە وەڵامتان دەدەمەوە.