
محەمەد شیاع ئەلسودانی بەڕێوەبەرێكی گشتی لە دەستەی دەستپاكی گواستەوەو رەوانەی دادگای كرد.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عیراق بڵاویكردۆتەوە، محەمەد شیاع ئەلسودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق بڕیاریداوە بە گواستنەوەی بەڕێوەبەری گشتی لێكۆڵینەوەكان لە دەستەی دەستپاكی.
ئاماژەشیكردوە، گواستنەوەی ئەو بەڕێوەبەرە دوای ئەوە هاتوە كە دەركەوتوە كەموكوڕی هەبوە لە لیكۆڵینەوەكان و رێوشوێنەكانی دەستەكەیان تایبەت بە دۆسیەی بە تاڵانبردنی ئەمانەتی باج، ئەم بڕیارەش لە دەرەنجامی لیژنەیەكی لێكۆڵینەوەی تایبەمەندەوە دراوە.
ئاماژەشیكردوە، لەدوای گواستنەوەی ئەو بەڕێوەبەرە گشتیە دۆسیەكەی رەوانەی دادگای تایبەتمەند دەكرێت بۆئەوەی رێوشێنی یاسایی بەرامبەر بگیرێتەبەر.


