
جارێكی تر خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكان گردبوونەوە و رێگای سەرەكی سلێمانی – راپەڕینیان داخست و داوای خەرج كردنی دەرماڵە و كەمكردنەوەی كرێی خوێندنی پاراڵێڵ دەكەن.
ئەمڕۆ یەكشەممە، جارێكی تر خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكان لەسەر رێگای سەرەكی سلێمانی – راپەڕین دەستیان كرد بە خۆپیشاندان و رێگەكەیان داخست.
بەپێی زانیارییەكان، خۆپیشاندەران داوای خەرج كردنی دەرماڵەكانیان و كەمكردنەوەی كرێی خوێندنی پاراڵێڵ دەكەن، بۆ ئەوەش ماوەی چەند رۆژێكە دەستیان كردووە بە خۆپیشاندان
لای خۆیەوە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی شۆفێرانی ئاگادار كردووەتەوە لەوەی، هەردوو سایدی هاتن و چوونی بەردەم پارێزگای سلێمانی داخراوە و داوایان لێدەكات تاوەكو كاتی كردنەوەی شەقامەكە بۆ كاری زۆر پێویست نەبێت رووی تێنەكەن، بەڵكو شەقامە لاوەكییەكانی “سەرچنار، قولەرەیسی و بەكرەجۆ” بەكاربهێنن.

