
سەركۆ ئازاد ئەندامی لیژنەی وزە و سەرچاوە سروشتییەكان لە پەرلەمانی كوردستان پێی وایە، راكێشانی بۆریی غاز بۆ ماڵان هاوشێوەی پرۆژەی راكێشانی هێڵی شەمەندەفەرەكە دەبێت و لەم كابینەیەدا جێبەجێناكرێت
سەركۆ ئازاد ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لەسەر پشكی یەكێتی بە میدیای حزبەكەی وتووە، راكێشانی بۆریی غاز بۆ ماڵان پرۆژەیەكە كە پێناچێت لەم كابینەیەدا جێبەجێبكرێت و هاوشێوەی راكێشانی هێڵی شەمەندەفەرەكە، ئێستا قەیرانی كەمی غاز هەیە و ساڵانە لەم كاتەدا قەیرانی غاز دروست دەكرێت و دواتر نرخەكەی بەرزدەكرێتەوە.
رونیشیكردووەتەوە، پێشتر نرخی یەك بوتڵ غاز 6 هەزار دیناربوو كرا بە 7 هەزار و 250 دینار و دواتر نرخەكەی لەسەر هاوڵاتیان زیادكرا و ئێستا یەك بوتڵ غاز بە 8 هەزار و 500 دینار دەفرۆشرێت.
ئەو پەرلەمانتارە وتوشیەتی، هەوڵێك هەیە بۆ گرانكردنی غاز، سەرەتا قەیرانی كەمی غاز سەرهەڵدەدات و دواتر گران دەكرێت، ئەگەر حكومەت دەیەوێت خزمەتی هاوڵاتیان بكات پێویستە قەیرانی كەمی غاز چارەسەر بكرێت و دواتر بیر لە راكێشانی بۆریی غاز بۆ ماڵان بكاتەوە.


