واژۆ
قائیمقامیەتی سلێمانی ئاشكرای كرد، بەهۆی ئەوەی بەدەر لە مەرجەكانی سەلامەتی و نەوت و غازی لەناو گەڕەكدا فرۆشتووە، ماڵێك لە گەڕەكی سابونكەران داخراوە.
قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویكردووەتەوە، بەهۆی ئەوەی لەناو گەڕەكدا و بەدەر لە مەرجەكانی سەلامەتی گاز و نەوتی فرۆشتووە، ماڵێك لە گەڕەكی سابونكەران داخرا و خاوەنی ماڵەكەیش روبەرووی رێكاری یاسایی دەكرێتەوە.
ئەوەش هاتووە، سەرۆكی لیژنەی سەلامەتی كرێكار لە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ئاماژەی بەوەكردووە كە چەند جارێك ئاگادارییان كردووەتەوە و پابەند نەبووە، لەگەڵ ئەوەشدا لە رووی سەلامەتییەوە هیچ مەرجێكی سەلامەتی تێدا نییە.
قائیمقامیەتی سلێمانی جەختی لەوەش كردووەتەوە، لەسەر سكاڵای هاوڵاتیان و بە بڕیاری قائیمقامی سلێمانی ئەو ماڵەی كە كراوە بە شوێنی فرۆشتنی نەوت و غاز داخرا.