
واژۆ
سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان رەتیدەكاتەوە چەند ئەندامێكی پەرلەمان دەستیان لەكاركێشابێتەوەو رایدەگەیەنێت تەنها یەك فراكسیۆن بە فەرمی دەستلەكاركێشانەوەی پێشكەشكردوە.
لە رونكردنەوەیەكدا سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان بڵاویكردۆتەوە، بۆ رای گشتی رایدەگەیەنین كە ماوەیەكە لێرە و لەوێ باس لەوە دەكرێت گوایە چەند ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان بەنهێنی دەستلەكاركێشانەوەیان پێشكەش بە سەرۆكایەتی پەرلەمان و سەرۆكایەتی دیوانی پەرلەمان كردبێت.
راشیگەیاندوە، لێرەدا بەپێویستی دەزانین رایبگەیەنین تا ئێستا كە 4/12/2022 جگە لە پەرلەمانتارانی فراكسیۆنی یەكگرتوی ئیسلامی كوردستان هیچ پەرلەمانتارێكی تر لە فراكسیۆنەكانی دیكە بە فەرمی دەستلەكاركێشانەوەیان پێشكەش نەكردوە.


