واژۆ
رائید مالیكی ئەندامی پەرلەمانی عیراق پێی وایە، ناردنی 400 ملیار دینار بۆ هەرێمی كوردستان نایاساییە و زۆر دوورە لە دەستور و یاسا و ئەو بڕیارە سیاسییە.
مالیكی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا وتویەتی، ناردنی بڕی 400 ملیار دینار پێچەوانەی یاسایە و هەنگاوێكی نادەستورییە، چونكە هیچ پاڵپشتییەكی یاسایی نییە، عیراق لە ساڵانی 2021 و 2022 یاسای بوجەی نەبووە، بۆیە هیچ دەقێكی یاسایی نییە بۆ ناردنی ئەو پارەیە.
وتوشیەتی، بودجەی 2020 باسی ناردنی پارەی كردووە بۆ هەرێم بەڵام پێویست پابەندبێت بە رادەستكردنی داهاتی نەوت و رێوشوێنەكان، بەڵام ئێستا هیچ دەقێك نییە كە باس لە دابینكردنی پارە بۆ هەرێمی كوردستان بكات، چونكە هەرێم هیچ داهاتێكی رادەست نەكردووە.
ئەو پەرلەمانتارە باسی لەوەش كردووە، یاسای ئیدارەدانی دارایی هەرێمی كوردستان و سەرجەم پارێزگاكانی تر پابەند دەكات بە رادەستكردنی داهات بە حكومەتی فیدراڵ، هەر لە نەوتەوە تاوەكو باج و داهاتەكانی تر.