واژۆ
بانكی نێودەوڵەتی هۆشداری دەداتە عیراق لەوەی، بە تەواوەتی پشت بە نەوت نەبەستێت و بەرەو كەرتەكانی تر هەنگاو بنێت.
لەو بارەیەوە سەلیم روحانا بەڕێوەبەری بەرنامەی گەشەپێدانی بەردەوام لە بانكی نێودەوڵەتی وتویەتی، خواست لەسەر غاز كەمبووەتەوە ئەوەش بەهۆی ئەوەی كە جیهان بەرەو وزەی پاك دەڕوات وەك خۆر و هەوا، دابەزینی خواست لەسەر غازیش لە بەرامبەر دابەزینی خواستە لەسەر نەوت، بۆیە دەوڵەتێكی وەك عیراق كە بە تەواوەتی پشتی بە نەوت بەستووە و داهاتی دادەبەزێت.
باسی لەوە كردووە، راپۆرتە ژینگەیی و گەشەپێدانەكان كە بەم دواییانە بڵاوكرانەوە جەخت لەوە دەكەنەوە كە پێویستە عیراق وەبەرهێنانێنی زۆر بكات لە بوارەكانی ئاو و كشتوكاڵ و چەندین بواری تر.
روحانا لە بەشێكی تری قسەكانیدا وتوشیەتی، چونكە پێویستە تاوەكو ساڵی 2040 عیراق 31% پشت بە وزە جێگرەوەكانی وەك ئاو و خۆر ببەستێت، ئەوەش پێویستی بە وەبەرهێنانێكی زۆر هەیە.