واژۆ
شەوی رابردوو ژمارەیەك زیندانی لە گرتووخانەی چاكسازیی ژنان و نەوجەوانانی هەولێر، هەوڵی هەڵاتنیاندا و سەرجەمیان دەستگیر كرانەوە.
بەرپرسانی گرتوخانەكە لە لێدوانیان بۆ میدیاكان ئاشكرایان كردووە، شەوی رابردوو 6 بەندكراوی نەوجەوان لە گرتوخانەی چاكسازیی ژنان و نەوجەوانان هەوڵی هەڵاتنیان داوە.
رونیشكراوەتەوە، بەڵام سەرجەمیان لە زیندانەكە هەوڵەكەیان شكستی هێناوە و دەستگیر كراونەتەوە جگە لە دوانیان، دوای گەڕان و بەدواداچونیان توانیویانە یەكێك لەو دوو زیندانیەی هەڵاتوون لەناو شاردا دەستگیر بكەنەوە.
بەرپرسانی گرتووخانەی چاكسازی ژنان و نەوجەوانانی هەولێر جەختیان لەوەش كردووەتەوە، بەڵام تاوەكو ئێستا یەكیان دەستگیر نەكراوەتەوە و گەڕان بەدوایدا بەردەوامە، لە ئێستاشدا لیژنەیەكی لێكۆڵینەوەی بۆ زانینی چۆنێتی ئەو هەوڵی هەڵاتنەی زیندانیان پێكهێنراوە.