
بەهۆی رووداوێكی ئاگر كەوتنەوەوە لە قەزای چەمچەماڵ، پێنج ئەندامی خێزانێك سوتان كە دایكێك و سێ كوڕ و كچێكن.
راگەیاندنی قائیمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ بڵاویكردەوە، لە گەڕەكی ئاشتی بەهۆی ئاگر كەوتنەوە لە ماڵێك پێنج ئەندامی خێزانێك سوتاون.
ئەوەش هاتووە، ئاگرەكە بەهۆی گڕگرتنی غازەوە بووە و بەهۆیەوە دایكێك و سێ كوڕ وكچێك سوتاون و “دایك و كچەكە و كوڕێكیان” رەوانەی نەخۆشخانەكانی سلێمانی كراون.
لای خۆیەوە بەشی پۆلیسی بەرگری شارستانی چەمچەماڵ جەختی لەوە كردووەتەوە، دوای كۆنترۆڵ كردنی ئاگرەكە دەركەوتووە كە بەهۆی گڕگرتنی غازەوە كەوتووەتەوە.
