• هەواڵ
  • کوردستانی
  • عێراقی
  • جیهانی
  • وەرزش
  • هەمەرەنگ
یەکشەممە, تەممووز 26, 2026
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
No Result
View All Result
wazho.net
No Result
View All Result
Home سلایدشۆ
محەمەد حاجی مەحمود: عەبادی وەجاخی سەدامی رۆشنكردوەتەوە

محەمەد حاجی مەحمود: عەبادی وەجاخی سەدامی رۆشنكردوەتەوە

by بەرێوەبەر
0
SHARES
1
VIEWS
Share on FacebookShare on Twitter

سکرتێری حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان لە پەیامێکدا وەڵامی حەیدەر عەبادی دەداتەوە و ده‌ڵێت:  “وەک كه‌سێكی مجریم و شكست خواردو، وەجاخی سەدام و عەلی حەسەن مەجیدی رۆشنكردوەتەوە و چارەنووسی لە رژێمەکانی پێش ئەو و سەرۆکەکانی دیکە باشتر نابێت”، ده‌شڵێت: گەورەترین تاوانێک لە دوای رژێمەکانی عێراقەوە ئەنجام درابێ، عەبادی کردویەتی، کە پەلاماری هەرێمی کوردستانیان دا.

دوای ئەوەی رۆژی شه‌ممه‌ 16/10/2021 هاوپه‌یمانی نه‌سڕ به‌ سه‌رۆكایه‌تی حه‌یده‌ر عه‌بادی ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و تێیدا باسی له‌ ڕوداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ساڵی 2017 لە ناوچە کێشەلەسەرەکان و دەرکردنی هێزەکانی پێشمەرگە لەو ناوچانە و ئاوارەبوونی کوردێکی زۆری خەڵکی ئەو ناوچانە و وەرگرتنی داهاتە فیدڕاڵییەکان لەهەرێمی کوردستان کرد و وەک دەستکەوتی هاوپەیمانییەکەیان ناوی برد، محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود، سکرتێری حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان لەنوسینێکدا بەناونیشانی (کێ ڕوی ڕژێمەکەی سەدامی لە ئێستادا سپی کردەوە..؟) نوسیویەتی، “هەندێک جار وا پێویست دەکات ئاوڕێ لە ڕابردو بدەینەوە، تاوەکو بۆ ئێستاو داهاتومان سودی لێوەربگرین”.


باسی له‌وه‌شكردووه‌، ئەوەی مایەی سەرسوڕمانە ئەوەیە کێ لاپەڕە ڕەشەکانی خۆی هەڵدەداتەوەو شانازی بە تاوانە قێزەونەکانیەوە دەکات، ئەویش (عەبادی) ە یادی 16ی ئۆکتۆبەر دەکاتەوەو وەک پاڵەوانی عەرەب، خۆی نیشان دەدات بە شانازیەوه باسی دەکات”.
ئاماژەی بەوەشکردوە، “له دوای ڕوخاندنی ڕژێمی سەدام حسێن (عەبادی) عێراقی لەبەریەک هەڵوەشاند و وەجاخی عەلی حەسەن مەجید و سەدامی روشن کردەوە، گەورەترین تاوانێک لە دوای رژێمەکانی عێراقەوە ئەنجام درابێ عەبادی پەروەردەی دەستی ئینگلیزەکان و بریتانیا، ڕوی تاوان بارانی سەرانی یەک لە دوای یەکی عێراق یان سپی کردوە و پەلاماری هەرێمی کوردستانیان دا و دەیان پێشمەرگەیان شەهید و بریندار کرد، بە چەک و تانک و زرێپۆش و هەمەری ئەمریکی پەلاماری کەرکوک و داقوقیان داو سەدان خانویان له دوز خورماتو لەگەڵ خاک تەخت کرد، مزگەوت و نەخۆشخانە و جێگا پیروزەکانیان وێران کرد و ڕوی تاوان بارانی مێژویان سپی کردەوە”.


سکرتێری حزبی سۆسیالیست ده‌شڵێت: “دوای چوار ساڵ عەبادی به سەرکەوتن و قارەمانێتی بۆ خۆی وەسفی ئەکات، بۆیە ئێمەش وەبیریان ئەهێنینەوە ئەو ڕژێمانەی پێش ئەوان سەرۆکەکانی عێڕاق چیان بەسەر هاتوە، چارەنوسی عەبادی و ئەوانەی وەک ئەو مجریمەش چارەنوسیان لەوان باشتر نابێت هەر بۆیە خەڵکی عێراق سزای عەبادیان دا، چون سیاسەتی کوشتن و بڕینیان ڕەتکردەوە، خەڵکی عێراق ساڵەهای ساڵە تینوی ئازادی و دیموکراتی و پێکەوە ژیانی سیاسین نەک بەکارهێنانی هێز بۆ شەڕو کوشتار”.


ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، “من پیشتریش باسم کردوە نەئەبو تاوانبارێک کە دەستی به خوێنی کورد سوره به تایبەتی مجریمێکی وەک عەبادی له دوای تاوانەکان، ڕێگای بدرێ برینەکان کە ساڕێژ نەبوە بیکولێنێتەوە، مێژو بۆ سەدانی وەک عبادی سەلماندوە، هەر کاروانێک بۆ ئازادی بڕوانێ کەم بن یان زۆر هەر دەگەن بەخۆر، مێژوش لەسەرەنوێلکی مێژودا فڕێیان دەدات”.

ShareTweetShare
Previous Post

وەزیری نەوتی عێراق: پێویستە هەرێم زیاتر شەفاف بێت لە دۆسیەی نەوتدا

Next Post

لێكۆڵینەوەیەك هۆشداری لە بۆمبی ئەنفلۆنزا دەدات

بەرێوەبەر

Next Post
لێكۆڵینەوەیەك هۆشداری لە بۆمبی ئەنفلۆنزا دەدات

لێكۆڵینەوەیەك هۆشداری لە بۆمبی ئەنفلۆنزا دەدات

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

گەڕان

No Result
View All Result

دەربارەی ئەم ماڵپەرە

ئەم ماڵپەرە سه‌كۆیه‌كه‌ بۆ بابه‌ته‌ گه‌رمه‌كانى رۆژ و هەواڵی سیاسی و کۆمەڵایەتی و تەندروستی و وەرزشی و زانیارى گشتى .

بەشەکانی مالپەر

  • تەندروستى
  • جیهانی
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • ڕاپۆت
  • سلایدشۆ
  • عێراقی
  • ڤیدیۆ
  • کوردستانی
  • گرنگترین هەواڵ
  • هەمەرەنگ
  • هەواڵ
  • هونەری
  • وتار
  • وەرزش

  • دەستپێک
  • تەندروستى
  • وتار
  • هونەری
  • پەیوەندی

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ

No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ