
عەباس بەیاتی سەركردە لە حزبی دەعوەی ئیسلامی لە عێراق كە نوری مالیكی سەرۆكایەتی دەكات دەڵێت، بۆ ئەوان زۆر گرنگە كورد خۆیان رێكبخەن و یەك بڕیاربن، بەهەمان شێوە سونەكانیش.
عەباس بەیاتی بە ماڵپەڕی روداوی وتووە، بۆ ئەوان زۆر گرنگە برایانی كورد خۆیان رێكبخەن و یەك بڕیاربن، هەروەها برایانی سوننەش بۆ شیعەش هەر وایە، چونكە بەبێ رێككەوتن و لێكتێگەیشتن و هاوبەشی نیشتمانی ناتوانرێت حكومەتێكی بەهێز و جێگیر پێكبهێندرێت.
سەبارەت بە ژمارەی كورسیەكانی گردبوونەوەی “چوارچێوەی هەماهەنگی” كە لایەنە شیعەكان (جگە لە تەیاری سەدر) هەوڵی دروست كردنی دەدەن ئاماژەی بەوەداوە، ئێستا ژمارەیەكی دیاریكراو نییە، بەڵام زۆر لە لایەنەكان و سەربەخۆكان پەیوەندی دەكەن، ئێستا لە پێشبڕكێی ژمارەدا نین بەڵكو هەوڵی بەدیهێنانی لێكتێگەیشتن و زەمینەیەكی هاوبەش دەدەن لە گۆڕەپانی شیعە و گۆڕەپانی نیشتمانی لەگەڵ كورد و سوننە، چونكە بەبێ رێككەوتن و لێكتێگەیشتن و هاوبەشی نیشتمانی ناتوانرێت حكومەتێكی بەهێز و جێگیر پێكبهێندرێت.
هەرچی سەبارەت بە بەشداری كوردە لە حكومەتی داهاتوو، ئەو سەركردەی حزبی دەعوە باسی لەوە كردووە، بۆ ئەوان زۆر گرنگە برایانی كورد خۆیان رێكبخەن و یەك بڕیاربن، هەروەها برایانی سوننەش بۆ شیعەش هەر وایە، چونكە ئێستا لە نێو شیعەدا دوو جەمسەر هەن، جەمسەری یەكەم چوارچێوەی هەماهەنگییە، جەمسەری دووەمیش فراكسیۆنی سەدرە، بۆیە دەبێت سەرەتا هەردوو جەمسەرەكە هەماهەنگ بن و لێكتێگەیشتن لە نێوانیاندا هەبێت، دواتر كرانەوە هەبێت بە رووی لایەنەكانی دیكەدا.

