
مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق دوای هێرشەكەی رێكخراوی داعش لە قەزای شارەبان لە تویتێكدا دەڵێت، خودایە تۆ شاهید بە ئەو تاوانە بەبێ تۆڵە كردنەوە تێپەڕ نابێت.
مستەفا كازمی لە ئەكاونتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویكردووەتەوە، تیرۆرستان ئێمەیان بە كردەوە تاقی كردووەتەوە، پابەندین بەوەی سوێندمان لەسەر خواردووە و كێوماڵیان دەكەین بۆ هەركوێ بڕۆن چ لە ناوەوە یان دەروەی عێراق.
سەرۆك وەزیرانی عێراق جەختی لەوەش كردەوە، تاوانەكەی میقدادیە بەبێ تۆڵە ناڕوات خودایە شاهید بە، تاوەكو ئەوان دەستیان بچێتە خوێنی بێ تاوانەكان، سورتر دەبین لەسەر بنبڕكردنیان.
شەوی رابردوو چەكدارانی داعش هێرشیان كردە سەر گوندی رەشادی سەربە قەزای شارەبان لە پارێزگای دیالە و لە هێرشەكەدا 11 كەس كوژران و ژمارەیەكیش بریندار بوون.

