
غەیاس سورچی بەرپرسی راگەیاندنی مەڵبەندی نەینەوای یەكێتی دەڵێت، تاوەكو ئاماژە لە ماڵی شیعییەوە نەیەت، وەفدی كوردی ناچێتەوە بەغدا بۆ دانوستان لەسەر پێكهێنانی حكومەتی داهاتوو.
غەیاس سورچی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا وتویەتی، وەفدی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بۆ كۆكردنەوەی بۆچوونی هێزە شیعی و سونییەكان چووە بەغدا و پاڵپشتی هیچ لایەنێكی نەكردووە دژی لایەنێكی تر.
رونیشیكردووەتەوە، گفتوگۆ سیاسییەكان سەبارەت بە پێكهێنانی حكومەتی داهاتوو لاوازن و ماڵی شیعی هەڵوێستی یەكگرتوو یاخود دوو كوتلەی دیاری كراویان نییە، هێزە كوردییەكانیش چاوەڕێی گفتوگۆكانی داهاتوو دەكەن بۆ راگەیاندنی هاوپەیمانی تاوەكو هەڵوێستی خۆیان یەكلایی بكەنەوە.
ئەو بەرپرسەی یەكێتی باسی لەوەش كردووە، تاوەكو ئاماژەی یەكگرتوویی لە ماڵی شیعییەوە نەیەت، وەفدی كوردی ناگەڕێتەوە بەغدا لە پێناو دەست كردن بە گفتوگۆكان بۆ پێكهێنانی حكومەتی داهاتوو.
