
بەرپرسێكی دیاری كۆمپانیای “روسنەفت”ی روسی پێی وایە، تاوەكو ناوەڕاستی ساڵی داهاتوو، نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاو دەگاتە 120 دۆلار.
ئۆتابیك كریمۆف جێگری سەرۆكی بازرگانی و لۆجستی كۆمپانیای “روسنەفت” كە كۆمپانیایەكی گەورەی بواری نەوتی روسییە لە مونتەدای نێودەوڵەتی بۆ بۆرسە لە مۆسكۆ باسی لەوە كردووە، بەڕاستی لە بەرچاوماندایە كە تاوەكو ناوەڕاستی ساڵی 2022 نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاو دەگاتە 120 دۆلار.
لە ئێستادا نرخی یەك بەرمیل نەوت لە سەروو 80 دۆلارەوەیە و بەردەوام ئەو نرخەش زیاد دەكات و دادەبەزێتەوە، ئەوەش پشتی بە خواست لەسەر نەوت و پەتای كۆرۆنا بەستووە.
شارەزایان باس لەوە دەكەن، بەردەوام خواست لەسەر نەوتی خاو لە جیهاندا زیاد دەكات و پێشبینی ئەوە دەكەن لە ساڵی 2022دا خواست وەك پێش ساڵی 2019ی لێبێتەوە.
