
بانكی ناوەندی عیراق رایگەیاند، 44 ملیۆن دۆلاری دیكە رادەستی كوەیت كراوە وەك كۆتا قۆناغی قەرەبوی ئەو وڵاتە، بەوەش پرۆسەی قەرەبووكردنەوەی كوەیت كۆتایی هات.
بانكی ناوەندی لە راگەیەندراوێكدا باسی لەوە كردووە، بڕی 44 ملیۆن دۆلاری تر وەك كۆتا قۆناغی قەرەبوو دراوەتە وڵاتی كوەیت.
رونیشكراوەتەوە، ئەوەش بەپێی بڕیاری ژمارە 687ی نەتەوە یەكگرتووەكان لەساڵی 1991 كە بەهۆی شەڕی كوەیت لەسەردەمی رژێمی پێشوو پێویست بوو عیراق بڕی 52 ملیار و 400 ملیۆن دۆلار بداتە ئەو وڵاتە.
بانكی ناوەندی هیواشی خواستووە كۆتایی هاتنی قەرەبووی شەڕی كوەیت ببێتە هۆی دەرچوونی عیراق لەژێر بەندی حەوتی بەستنەوەی سیستمی بانكی عیراق بە سیستەمی بانكی جیهانییەوە.

