
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم هۆشداری دەدات لەوەی، رۆژانە شەممە و یەكشەممە پلەكانی گەرما بۆ ژێر سفری سەدی نزم دەبنەوە و دەبێتە هۆی بەستن و دروستبوونی شەختە، بەتایبەتی لە ناوچە شاخاویەكان.
بەڕێوەبەرایەتیەكە بڵاویكردووەتەوە، لە كاتەكانی بەیانی رۆژانی شەممە و یەكشەممەی داهاتوو پلەكانی گەرما بۆ ژێر سفی سەدی نزم دەبنەوە.
رونیشكراوەتەوە، ئەوەش دەبێتە هۆی بەستن و دروست بوونی شەختە لە هەندێك ناوچە، بەتایبەتی ناوچە شاخاوییەكان.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی لە راگەیەندراوێكی تردا جەختی لەوە كردووەتەوە، رێژەی بارانبارین لە ناوەندی شارەكان تاوەكو ئێستا، لە هەولێر 89 ملم، سلێمانی 87، دهۆك 38، كەركوك 26 و هەڵەبجە 105 ملم باران باریوە.

