
تەرمی ئەو 16 كۆچەرە كوردەی لە نۆكەندی ئینگلیز بەهۆی نقوم بوونی بەلەمەكەیان خنكان، گەڕێندرانەوە هەرێمی كوردستان و بە خاك دەسپێردرێن.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە تەرمی 16 كۆچەری كورد كە لە نۆكەندی ئینگلیز خنكان لە شاری ئیستانبوڵەوە گەڕێندرانەوە فڕۆكەخانەی هەولێر و لەلایەن كەسوكاریانەوە پێشوازییان لێكرا.
بەپێی زانیاریەكان، ئەو كۆچەرانە 8یان خەڵكی دەڤەری راپەڕین و 4یان خەڵكی دەربەندیخان و یەكیان خەڵكی هەولێر و یەكێكی تریان خەڵكی سۆران و دوو كۆچەری تریش خەڵكی ناوچەكانی ترن.
لەماوەی رابردودا بەلەمێكی كۆچەران بە 33 كەسەوە كە زۆرینەیان كورد بوون لە نۆكەندی ئینگلیز لە نێوان بەریتانیا و فەرەنسا ژێرئاو كەوتوو و زۆرینەیان خنكان، هەر لە چەند رۆژی رابردوو سێ بەلەمی تری كۆچەران لە رێگەكانی هەوڵدان بۆ گەیشتنە ئەوروپا ژێرئاو كەوتوون و چەندین كۆچەری تر گیانیان لەدەستداوە.
