
پۆلیسی پارێزگای نەینەوا بڵاویكردەوە، كچێكی تەمەن 20 ساڵیان دەستگیر كردووە كە بازرگانی بە مرۆڤەوە كردووە و منداڵانی بۆ كاری نەشیاو بەكارهێناوە.
عەمید نیهاد محەمەد حەسەن وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دیالە لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كردووە، هێزە ئەمنییەكان كچێكی تەمەن 20 ساڵیان لە قەزای بەعقوبە بەتۆمەتی بازرگانی و قاچاخچێتی بە مرۆڤەوە دەستگیركردوە.
باسی لەوەش كردووە، ئەو كچە بە پێشێلكردنی ئاشكرای مافەكانی مرۆڤ و منداڵان، بەكارهێنانی كەسانی دیكە بۆ كاری نەشیاو، زۆرەملێ و زەوتكردنی ئازادییەكان تۆمەتبارە.
عەمید نیهاد جەختی لەوەش كردووەتەوە، لە ئێستادا ئەو كچە بە فەرمانی دادوەر لێكۆڵینەوەی ورد لەسەر تاوانەكانی لەگەڵدا ئەنجام دەدرێت.


