
دەسەڵاتدارانی ئەمریكا ئاشكرایان كرد، كەسێكیان دەستگیر كردووە كە بە تەواوەتی خۆی پڕچەك كردووە و وتویەتی، دەچێتە واشنتن بۆ كوشتنی بەرپرسان لە سەروشیانەوە جۆ بایدنی سەرۆك و باراك ئۆباما و ئەنتۆنی فاوچی و مارك زوكەربێرگ.
نوسینگەی داواكاری گشتی لە كەرتی پۆتاواتامی سەربە ولایەتی “ئایۆوا”ی ئەمریكا لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردووەتەوە، پیاوێك بەناوی “كواچوا بریلیۆن سۆن” كە كارمەندی مۆڵێكە و تەمەنی 25 ساڵە دەستگیر كراوە، لەكاتی دەستگیر كردنیدا چەكێك و چەندین جۆر پێداویستی سەربازی و پزیشكی پێبووە، لە 18ی 12ەوە لە ماڵەكەی خۆیەوە بەرەو واشنتن بەڕێكەوتووە و 21ی مانگ دەستگیر كراوە، ئەوەش بە نیازی چوون بەرەو كۆشكی سپی بۆ كوشتنی ژمارەیەك دەسەڵاتدار و كۆشكی سپیشی لەسەر نەخۆشیەكی ئەلكترۆنی دیاری كردووە.
بەپێی بەیاننامەكە، لەكاتی لێكۆڵینەوەكەدا سۆن دانیناوە بەوەدا كە “لیستی كەسایەتیە شەڕەنگێزەكان”ی ئامادە كردووە و دەیەوێت بیانكوژێت و هەریەكە لە “جۆ بایدن” سەرۆكی ئێستا و “باراك ئۆباما” سەرۆكی پێشووتر و “ئەنتۆنی فاوچی” بەڕێوەبەری پەیمانگای نیشتیمانی ئەمریكا بۆ نەخۆشیە گواستراوەكان و “مارك زوكەربێرگ” بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای “مێتا (كە پێشتر ناوی فەیسبووك بوو)”ی تێدایە.
سۆن لەكاتی لێكۆڵینەوەكاندا ئەوەشی وتووە، خاڵی لاوازی كۆشكی سپی دیاری كردووە و ئەگەر ئازادیش بكرێت ئەوا ناگەڕێتەوە ماڵەوە و لە گەشتەكەی بەردەوام دەبێت بۆ تەواو كرنی پلانەكەی ئەگەر خۆشی لەكاتی شەڕی دژی شەیتانەكان لە كۆشكی سپی گیانی لەدەستدابێت.
