
پزیشكێكی راوێژكاری بۆ دیاریكردنی نەخۆشیە ڤایرۆسییەكان پێی وایە، نەوەی ئۆمیكرۆن وەك ڤاكسینێكی خودایی وایە كە یەزادن بە خۆڕایی بە مرۆڤایەتی داوە و بەهۆیەوە دەتوانرێت كۆتایی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بهێنرێت و كۆتاییەكەشی لە بەهاری داهاتوودا دەبێت.
د.حوسام ئەبو فەرسەخ كە پزیشكێكی ئوردنییە لە گفتوگۆیەكی كەناڵی “العربیە”دا وتویەتی، نەوەی ئۆمیكرۆنی كۆرۆنا ڤایرۆسێكی لاوازە هەرچەندە خێرایە و زۆرێك لە جیهاندا توشی دەبن.
پێشی وایە، بەڵام وەك ڤاكسینێكی خودایی وایە كە بەرگریی مرۆڤی پێ زیاد دەبێت، دەبێتە هۆی ئەوەی كۆتایی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بێت، كۆتایی ئەو ڤایرۆسەش لە وەرزی بەهاری داهاتودا دەبێت.
ئەو پزیشكە جەختی لەوەش كردووەتەوە، ئۆمیكرۆن كار لە بەشی سەرەوەی كۆئەندامی هەناسە دەكات واتە قوڕگ نەك سییەكان، دەتوانرێت وەك ئەنفلوەنزا تەماشا بكرێت و بەڵگەش ئەوەیە كە رێژەی مردن بەو نەوەیە زۆر كەمە.

