
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئاماری ساڵی 2021ی بڵاوكرده‌وه و به‌گوێره‌ی ئاماره‌كه‌ش له ساڵی رابردودا، هه‌زار و 943 كه‌س به‌تۆمه‌تی بازرگانی و به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیركراون، له‌و ژماره‌یه‌ش 863 كه‌سیان سزادراون.
به‌گوێره‌ی ئامارێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی مادده هۆشبه‌ره‌كان، له‌ماوه‌ی ساڵی 2021دا، 1943 كه‌س به‌تۆمه‌تی بازرگان و به‌كارهێنه‌ری مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیركراون، له‌و ژماره‌یه‌ش 863 كه‌سیان په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌دادگا یه‌كلای بوه‌ته‌وه و سزادراون، هه‌روه‌ها 194 كه‌سیش پاش ده‌ستبه‌سه‌ركردنیان ئازادكراون و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌دادگا به‌رده‌وامه، هه‌روه‌ها 33 كه‌سیش به‌هۆی كه‌می به‌ڵگه‌ی تاوان له‌دژیان ئازادكراون، 61 تۆمه‌تباریش به‌فه‌رمانی دادگا سنور به‌ده‌ر كراون.
374 كیلۆ و 729 گرام مادده‌ی هۆشبه‌ر له ساڵی 2021دا ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه
له‌ئاماره‌كه‌دا هاتوه، 374 كیلۆ و 729 گرام مادده‌ی هۆشبه‌ر له ساڵی 2021دا ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه، كه بڕی 172 كیلۆ و 778 گرام له‌جۆری هیرۆیین بون، 83 كیلۆ و 786 گرام له‌جۆری تلیاك، 141 كیلۆ و 96 گرام له‌جۆری كریستال، 14 كیلۆ و 562 گرام له‌جۆری حه‌شیش، چوار كیلۆ و 438 گرام له‌جۆی جامایكا، سێ كیلۆ و 24 گرام له‌جۆری ماریجوانا بون.
له ساڵی 2021دا، ده‌ستیان به‌سه‌ر 562 كیلۆ و 500 گرام توتنی هیندی تۆباكۆ تێكه‌ڵكرا و به حه‌شیش گرتوه
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان باسی له‌وه‌شكردوه، هه‌ر له ساڵی 2021دا، ده‌ستیان به‌سه‌ر 562 كیلۆ و 500 گرام توتنی هیندی تۆباكۆ تێكه‌ڵكرا و به حه‌شیش گرتوه، هه‌روه‌ها ده‌ستگیراوه به‌سه‌ر 47 هه‌زار و 378 شیت حه‌پی پزیشكی هۆشبه‌ر، هه‌زار و 340 شیت حه‌پی هۆشبه‌ری كلۆنازپام، 30 هه‌زار و 810 شیت حه‌بی هۆشبه‌ری ترامادۆڵ، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا ده‌ست به‌سه‌ر 42 حه‌پی هۆشبه‌ری (B2)، بڕی 152 حه‌پی هۆشبه‌ری میتادۆن، 12 هه‌زار و 867 شیت حه‌بی هۆشبه‌ری سۆمهدریل، بڕی 21 شیت حه‌بی هۆشبه‌ری تریڤین، بڕی 11 شیت حه‌بی هۆشبه‌ری دیازپام، بڕی 135 شیت حه‌پی هۆشبه‌ری ( x ) و 172 شیت حه‌پی هۆشبه‌ری جۆراوجۆر گیراوه.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، ساڵی رابردو ده‌ست به‌سه‌ر 21 ملیۆن و 985 هه‌زار دیناری ساخته‌ی عێراقی و 44 هه‌زار و 100 دۆلاری ئه‌مریكی ساخته، حه‌وت هه‌زار یۆرۆی ساخته‌دا گیراوه.

