
فەرماندەیی پرۆسەكانی بەغدا رەتیدەكاتەوە، فڕۆكەخانەی بەغدا كرابێتە ئامانج و بەپێی زانیاریەكانی سەرچاوەیەكیش، لێدانی زەنگی ئاگادار كردنەوە بۆ تاقیكردنەوە بووە.
فەریق روكن ئەحمەد سەلیم فەرماندەی فەرماندەیی پرۆسەكانی بەغدا رایگەیاندووە، ئەو هەواڵەی بڵاوكراوەتەوە گوایە فڕۆكەخانەی بەغدا جارێكی تر كراوەتە ئامانج، راست نییە.
ئەوەش دوای ئەوەدێت، پێشتر سەرچاوەكانی هەواڵی عیراقی ئاشكرایان كرد، 5 موشەكی تر نراون بە فڕۆكەخانەی بەغداوە و زیانەكان دیار نیین.
لای خۆیەوە سەرچاوەیەك باسی لەوە كردووە، لێدانی زەنگی ئاگادار كردنەوە لەلایەن ناوەندی پاڵپشتی لۆجستی فڕۆكەخانەی بەغدا بۆ تاقیكردنەوە بووە و موشەك ئاڕاستەی فڕۆكەخانەكە نەكراوە.
