
وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم شێوازی تۆمار كردنی سەرپێچیەكان لە رێگەی پێوەری زیرەكەوە ئاشكرا دەكات و جەخت لەوە دەكاتەوە، تاوەكو ئێستا نزیكەی 61 هەزار سەپێچی لە پارێزگاكان تۆمار كراوە.
وەزارەتی كارەبا بڵاویكردووەتەوە، پێوەری زیرەكی كارەبا تاوەكو ئێستا توانیویەتی 60 هەزار و 682 سەرپێچی لەسەر تۆڕەكانی كارەبا لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان دەستنیشان بكات.
ئەوەش هاتووە، لە حاڵەتی بینینی هەر سەپێچیەك لەسەر تۆڕەكانی كارەبا، تیمەكان بۆ لابردنی راستەوخۆ دەچنە شوێنی سەرپێچییەكان.
سەبارەت بە ژمارەی سەرپێچی تۆمار كراو هاتووە، تاوەكو ئێستا 60 هەزار و 682 سەرپێچی تۆمار كراون، لە هەولێر نزیكەی 16 هەزار و لە سلێمانی نزیكەی 21 هەزار و لە دهۆك زیاتر لە 17 هەزار، هەروەها لە هەڵەبجە نزیكەی 2 هەزار و لە گەرمیان نزیكەی 5 هەزار سەرپێچی تۆمار كراون.

