
یەكێتی ئەوروپا ئاشكرای كرد، سیستمی بەرپەرچدانەوەی ئەتۆمی یەكێتییەكە لەوپەڕی ئامادەباشیدایە، ئەوەی لە ئۆكرانیا روودەدات شەڕە لەسەر سنورەكانی یەكێتییەكە.
جۆزێپ بۆریل كۆمسیاری ئاسایشی دەرەوەی یەكێتی ئەوروپا رایگەیاندووە، سیستمی بەرپەرچدانەوەی ئەتۆمی ئەتڵەسی لەوپەڕی حاڵەتی ئامادەباشیدایە.
رونیشیكردووەتەوە، ئەوەی لە ئۆكرانیا روودەدات، شەڕە لەسەر سنورەكانی یەكێتییەكە، ئەوەش زۆر گرنگە بەتایبەتی كە ڤلادیمێر پۆتن سەرۆكی روسیا فەرمانی بە بەرپەرچدانەوەی ئەتۆمی وڵاتەكەی كردووە كە لەوپەڕی ئامادەباشیدابن.
پێشتریش یەكێتی ئەوروپا ئاشكرای كرد، چەك دەداتە ئۆكرانیا، ئەوەش یەكەمجارە ئەو یەكێتییە چەك دەداتە وڵاتێك كە تێیدا ئەندام نییە.

