
مستەفا سەید قادر جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پشكی بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاند، ئەوەی دەوترێت گوایە بەڵێنیان داوە تاوەكو تەمەنی چوارساڵی كابینەی نۆیەم لە حكومەت نەكشێنەوە راست نییە.
نوسینگەی رۆژنامەوانی مستەفا سەید قادر لە روونكردنەوەیەكدا ئاماژەی بەوەداوە، هەندێك لە میدیا و سۆشیاڵ میدیای ئاراستەكراو زانیارییەكی بێ بنەما و ناڕاستیان بە ناوی ئەوانەوە بڵاوكردووەتەوە.
هەر بەپێی روونكردنەوەكە، گوایە بەڵێنیان داوە تاوەكو تەمەنی چوارساڵی كابینەی نۆیەم لە حكومەت ناكشێنەوە.
نوسینگەی رۆژنامەوانی جێگری سەرۆكی هەرێم جەختی لەوەش كردووەتەوە، هەموو لایەك ئاگاداردەكەن ئەو زانیاریە درۆیە و دروستكراوە و هەڵبەستراوە.


