
بەگوێرەی پێشبینییە كەشناسییەكان، لەئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممەوە شەپۆلێكی سەرما و بەفر و باران روو لە هەرێم و عیراق دەكات و تاوەكو رۆژی هەینی بەردەوام دەبێت و پلەكانی گەرما لە پارێزگای سلێمانی بۆ ژێر سفر دادەبەزن.
سادق عەتییە كەشناسی دیاری عیراقی بڵاویكردووەتەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە كاریگەری بارستە هەوایەكی سارد دەگاتە عیراق و كاریگەرییەكەی لەسەر هەرێمی كوردستان زیاتر دەبێت و لە هەندێك كاتدا باران و لە ناوچە شاخاوییەكانیش بەفر دەبارێت.
رونیشیكردووەتەوە، پێشبینی دەكرێت لە بەیانی رۆژی پێنجشەممە پلەكانی گەرما بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزن، بەشێوەیەك لە سلێمانی دەگاتە 3 پلە ژێر سفر و لە بەغدا و موسڵیش دەگاتە 1 پلە.
ئەو كەشناسە عیراقییە ئاماژەی بەوەشداوە، ئەو دۆخەی كەشوهەوا تاوەكو رۆژی هەینی بەردەوامی دەبێت.

