
كۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان رایگەیاند، لە دەروازەكەدا دەستبەسەر 3 ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری عیراقیدا گیراوە، كە هەوڵدەدرا بە ساڵانە و تابلۆی ساختەی ئێرانییەوە ببرێنە ئەو وڵاتە.
دەروازەكە لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە، دەستبەسەر سێ ئۆتۆمبێلدا گیراوە كە شۆفێرەكانیان ئێرانی بوون و هەڵگری ساڵانە و تابلۆی عیراقی بوون، بەڵام ساڵانەو تابلۆی ئێرانی ساختەیان بۆ دروست كرابوو.
رونیشكراوەتەوە، لەكاتی ئاشكرا بوونیان وتویانە كە ئەوان بۆ بردنی ئەو ئۆتۆمبێلانە هاتونەتە هەرێمی كوردستان و لەلایەن كەسێكەوە لە پارێزگای سلێمانی ئۆتۆمبێلەكانیان پێدراوە تاوەكو بیبەنە وڵاتی ئێران و لەوێ بیانفرۆشن.
لە راگەیەنراوەكەدا ئەوەش هاتووە، رۆژی 17ی ئەم مانگە ئۆتۆمبێلێكی تری بارهەڵگری عیراقی لە هەمان دەروازە دەستی بەسەردا گیرا، كە هەوڵدرابوو بەهەمان شێواز ببرێتە وڵاتی ئێران.

