
بەپێی پێشبینییەكانی دەستەی كەشناسی عیراق، پێشبینی دەكرێت ئەمڕۆ شەپۆلێكی دیكەی خۆڵبارین ناوەڕاست و باشوری عیراق و رۆژانی دووشەممە و سێشەمەش هەرێمی كوردستان بگرێتەوە.
دەستەی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی عیراق بڵاویكردووەتەوە، ئەمرۆ یەكشەممە لەچەند ناوچەیەكی ناوەڕاست و باشوور، خۆڵبارین دەستپێدەكاتەوە.
ئەوەش هاتووە، هەروەها پلەكانی گەرماش بەرزدەبنەوە و رەنگە رۆژی دووشەممە و سێشەممە ئەو شەپۆلە خۆڵبارینە هەرێمی كوردستانیش بگرێتەوە.
ئەمساڵ ژمارەیەكی زۆر دیاردەی خۆڵبارین لە عیراق و هەرێمی كوردستان تۆمار كراوە و ژمارەیەكی زۆریش لە هاوڵاتییان بەو هۆیەوە باری تەندروستییان تێك چوو و رەوانەی نەخۆشخانەكان كران، تاوەكو ئێستا حكومەتی عیراق هیچ بەرنامەیەكی نییە بۆ روبەڕوبوونەوەی ئەو دیاردەیە.


