
لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عیراق ئیدانەی دەستدرێژییە بەردەوامەكانی توركیا بۆ سەر خاكی عیراق دەكات و جەختیش لە گرنگی رێزگرتنی سەروەری عیراق دەكاتەوە لەلایەن توركیاوە.
لیژنەكە لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردووەتەوە، دوبارەبوونەوەی دەستدرێژییەكانی توركیا بە شێوە سوربوونە لەسەر جێبەجێكردنی شێوازی دوژمنكارانە، لەسەر حكومەتی توركیا پێویستە رێزی سەروەری عیراق بگرێت و نەیكاتە مەیدانی كێشمەكێشەكان و یەكلایی كردنەوەی حساباتەكانی ناوخۆی توركیا.
هەر بەپێی بەیاننامەكە، هەر بیانوویەك لەلایەن ئەنقەرەوە بۆ فراوانكردنی كارە دوژمنكارانەكانی لەسەر خاكی عیراق رەتدەكەنەوە و بە پێشێلكردنی ئاشكرای سەروەری عیراق سەیری دەكەن، هەروەها بە ئاشكرا قەبارەی چاوچنۆكی توركیا و ئامانجی پرۆسە دوژمنكارانەكانی پیشان دەدات.
لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عیراق داواشی لە سەرۆكی هێزە چەكدارەكان كردووە، بەرپرسیارێتی پاراستنی وڵات و گەل بگرێتە ئەستۆ لە هەركاتێكدا، هەروەها داوای دەرچوونی هەر هێزێكی چەكداری نایاسایی دەكەن كە بە ناشەرعی لەسەر خاكی عیراقن.


