
هێمن هەورامی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، پێنجشەممەی داهاتوو جارێكی تر لایەنە سیاسییەكان بەبەشداری جێنین پلاسخارت نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عیراق كۆدەبنەوە.
هێمن هەورامی لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا وتی، رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو جارێكی تر لایەنەكانی هەرێم لەگەڵ جێنین پلاسخارت نێردەی نەتەوە یەكترووەكان لە عیراق كۆدەبنەوە و كۆبوونەوەكە لەسەرۆكایەتی هەرێم و بە بەشداری سەرۆكی هەرێم ئەنجام دەدرێت.
رونیشیكردووەتەوە، كۆبوونەوەكە بۆ تاوتوێكردنی هەڵبژاردن و خاڵە هاوبەشەكانە، ئەگەر ئیرادەیەكی سیاسی هەبێت و بەپەلە یاسای هەڵبژاردن هەمواربكرێتەوە و كۆمیسۆن كارا بكرێتەوە، دەكرێت لە 1ی 10ی ئەمساڵ هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت.
جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان جەختی لەوەش كردووەتەوە، ئەگەر نەشتوانرا لە رووی تەكنیكییەوە لەو كاتەدا ئەنجام بدرێت، دەكرێت لە نزیكترین كاتدا پرۆسەكە بەڕێوەبچێت.


