
ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردە رەتیدەكاتەوە دەستكاری مەنهەجی پەروەردەی ئیسلامی كرابێت و داواش دەكات، داواكاری گشتی لەسەر ئەو دەنگۆیانە بێتە سەر هێڵ.
ئالان حەمەسەعید لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا سەبارەت بە دەنگۆی گۆڕینی پەروەردەی ئیسلامی مەنهەجی خوێندن وتی، بەهیچ قوتابخانەیەك نەوتراوە پەروەردەی ئیسلامی نەخوێنرێت و دەستكاری ئەو وانەیە نەكراوە.
لە بەشێكی تری قسەكانیدا ئاماژەی بەوەشداوە، پێداچونەوەی زمانەوانی بۆ ئەو وانەیە دەكەن، بەڵام لەهیچ كتێبێك نییە باس لەوەكرابێت كە لەناو ئەو پرۆگرامە بە پێغەمبەر نەوترێت درودی خوای لەسەربێت.
وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەبارەت بە دەنگۆكانی دەستكاری كردنی پەروەردەی ئیسلامی جەختی لەوە كردووەتەوە، سەرجەم ئەو دەنگۆیانەی لەو بارەیەوە بڵاوكراونەتەوە ناڕاستن، داواش دەكات داواكاری گشتی لەسەر ئەو دەنگۆیانە بێتە سەرهێڵ.


